پاسەوانی سنوور خاڵێکی سەربازی لە بەرواری باڵا دادەنێت

05-08-2021
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
خاڵەکەی پاسەوانی سنووریی عێراق
خاڵەکەی پاسەوانی سنووریی عێراق
نیشانەکردن بۆردوومانی تورکیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە دەڤەری بەرواری باڵا، خاڵێکی نوێی هێزی پاسەوانیی سنووریی عێراق دانرا کە بەسەر گوندەکانی چەلکی موسڵمانان، چەلکی کریستیانان و کێستە دەڕوانێت.
 
مەهدی چەلکی، موختاری گوندی چەلکی موسڵمانانە و لە رۆژی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیاوە، یەکەمجار بچێتە ئەو ناوچەیە بۆسەر رەز و باخەکەی. ئەوەش بەهۆی دانانی ئەو خاڵە سەربازییە. دەڵێت، "ئێستا دەتوانم چاوم لە رەز و بێستانەکەم بێت و ئاوی بدەم."
 
23ـی نیسانی ئەمساڵ، ئۆپەراسیۆنی تورکیا بەناوی چڕنووکی برووسکە - چڕنووکی هەورەتریشقە لە سنووری بەرواری باڵا دەستی پێکرد. سوپای تورکیا لەو ناوچەیە 11 خاڵی سەربازی داناوە. هەر بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکەوە پێنج گوند چۆڵکراون، نزیکەی 10 گوندیش دەورەبەرەکەیان بۆردوومان و تۆپباران دەکرێت. 
 
حەجی حەسەن، هاونیشتمانیی گوندی هروورە و دەڵێت، "هێلیکۆپتەرەکانی تورکیا دوو یان سێ شەو جارێک دێن و بۆردوومان دەکەن، تەقە دەکەن و چەند مووشەکێک دەتەقێنن، بەڵام نازانین بەر کوێ دەکەوێت، شەوی رابردوو دوو مووشەکیان ئاراستەی ناوچەکە کرد."
 
بە گوتەی سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری شارۆچکەی کانی ماسێ، پێنج خاڵی هێزی پاسەوانیی سنووری لە سنووری ئەواندا هەن، بەڵام کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە پێویستیی بە خاڵی زیاترە تاوەکو بۆردوومان و تۆپبارانی ناوچەکە نەکرێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە