بڵند ئیبراهیم بە قورگێكی پڕ گریانەوە داوای هاوكاری دەكات

رووداو- دهۆك

هونەرمەند بڵند ئیبراهیم لە میانەی بەشداریكدنی لە گەشتێكی هەواڵەكانی رووداو، داوای هاوكاری بە پەلەی بۆ خەڵكی شنگال كرد.

بڵند ئیبراهیم كە خۆی خەڵكی شنگالە بە قوڕگێكی پڕ لە گریانەوە بۆ رووداو دەدواو داوایكرد بە پەلە هاوكاری بگەیەنرێتە ئەو كەسانەی لە چیای شنگال گیریانخواردووە.  بڵند ئاماژەی بەوەدا كە خەزوور و چەندین ئامۆزاو خزم و كەس و خەڵكی شنگال لەو چیاییەدا ماوەنەتەوە، بێ ئەوەی ئاوو خواردنیان بۆ بچێ، "ئەگەر بەهانای ئەو خەڵكەوە نەچن، كارەساتێكی گەورە دەقەومێت.

لە درێژەی قسەكانیدا بڵند داوایكر لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكرێت  كە شنگالیان بەو رۆژە گەیاندووە.