نیو ملیۆن تۆن گەنم لە کەرکووک وەرگیراوە؛ داواى درێژکردنەوەی ماوەی وەرگرتن دەکرێت

05-07-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
زیاتر لە نیو ملیۆن تۆن گەنم لە جووتیارانى کەرکووک وەرگیراوە، بەڵام هەندێک لە جووتیارەکان تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە گەنمەکەیان رادەست بکەن، بۆیە داوا لە وەزارەتى بازرگانى دەکرێت ماوەى وەرگرتنى گەنم درێژ بکرێتەوە.
 
ئەمڕۆ هەینى 5ى تەممووز دوا وادەى وەرگرتنى گەنمى جووتیارانى کەرکووکە، حەسەن حەمدى، بەڕێوەبەرى سایلۆى گشتیى شارەکە بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "ئەمڕۆ سەرجەم ئەو بارهەڵگرانە و خاوەنى گەنمەکان تۆمار دەکەین کە لە بەردەم سایلۆکان نۆرەیان گرتووە و دەینێرین بۆ بەغدا تاوەکو وادەى وەرگرتنى گەنم درێژ بکرێتەوە و لە دوو رۆژدا کارەکان تەواو بکەین".
 
وەرگرتنى گەنم لە جووتیارانى کەرکووک لە 10ى ئایاری ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە، چوار سایلۆى پارێزگاکە بۆ وەرگرتنەوەی گەنم تەرخانکراون.
 
حەسەن حەمدى گوتى، "509 هەزار تۆن گەنم و لە سایلۆکانى کەرکووک وەرگیراون کە 100 هەزار تۆنى لە گەنمى وەرگیراوى ساڵى رابردوو زیاترە، کێشە لە وەرگرتنى گەنمى هیچ سایلۆیەک نەماوە".
 
وەزارەتى بازرگانیى عێراق بۆ هەر تۆنێک گەنم 850 هەزار دینار بە جووتیاران دەدات، بەگوێرەى پێشبینى بەڕێوەبەرایەتیى کشتوکاڵى کەرکووک، بەرهەمى گەنمى ئەمساڵی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 600 هەزار تۆن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسان: هێشتا پەڵەی نەداوە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.