دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشێکی درۆنی لە باتیفا: "تیرۆرستی بوو"
رووداو دیجیتاڵ
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنووری لە ناوەندی قەزای باتیفا کردە ئامانج، ئەو شوێنەی درۆنەکە لێیەوە ئاراستە، کراوە پەکەکەی لێیە.
لە راگەیەندراوێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 5-7-2023) دژەتیرۆری کوردستان هەروەها رایگەیاند "درۆنەکە لەنێوان گوندی دووکەرێ و بەروشکا سەعدوونی لە سنووری قەزای باتیفاوە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاراستە کراوە و لەو ناوچەیەش چەکدارانی پەکەکە هەن".
دژەتیرۆری کوردستان هێرشەکە بە "تیرۆرستی" ناودەبات و، دەشڵێ "جگە لە زیانی مادی، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە".