کوردستان
وێنەی دوو تۆمەتبارەکە و ئەو پارەیەی پێیان گیراوە، کە لەلایەن پۆلیسی سلێمانی وێنەکان بڵاوکراونەتەوە
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە زیاتر لە نۆ هەزار دۆلاریان دزیوە و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک و مادەی هۆشبەریشدا گیراوە.
رۆژی چوارشەممە 05-07-2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لهسهر سكاڵای دوو هاووڵاتی، كه دزییان لێكرابوو، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد، دوای وهرگرتنی بڕیاری دادوهر، تواندرا دوو تۆمهتبار دهستگیربكرێن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارە، دەست بهسهر بڕی 9 ههزار و 700 دۆلار، بڕێک دیناری عێراقی، مادهی هۆشبهر، ئوتۆمبێلێک و ژمارەیەک مۆبایلدا گیراوە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی پۆلیس، ئەو دوو کەسە یەکێکیان ناوی (س. ح. ف.)ـە و لە دایکبووی ساڵی 1987ـە، ئەوەی دیکەش ناوی (ئ. هـ. ئ.)ـە و لەدایکبووی ساڵی 1979ـە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: "تۆمەتباران پێشینهی تاوانیان ههیه و بە بڕیاری دادوهر و بهپێی مادهی 443 له یاسای سزادان راگیراون".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ