پەروەردەی سلێمانی: خەڵکێکی زۆر داوا دەکەن منداڵەکانیان لە قوتابخانە ئەهلییەکانەوە بگوازنەوە قوتابخانەی حکومی

05-07-2023
هیدایەت جان
قوتابخانەیەکی حکومی لە سلێمانی
قوتابخانەیەکی حکومی لە سلێمانی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەوەکالەت دەڵێت، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانەوە خەڵک داوایان لێدەکەن رێکارەکانی گواستنەوەی منداڵەکانیان لە قوتابخانەی تایبەتەوە بۆ قوتابخانەی حکومییان بۆ روون بکەنەوە.

رۆژی چوارشەممە، 5ـی تەممووزی 2023، عومەر محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەوەکالەت میوانی بوولتەنی کاژێر 10:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو بوو کە ئارێز خالید لە ستۆدیۆکانی سلێمانی رووداوەوە پێشکێشی دەکات، رایگەیاند، "لە سنووری پەروەردەی پارێزگای سلێمانی، 19 قوتابی یەکەم تاوەکو سێیەمی هەرێمی کوردستان بوون کە لەو ژمارەیە تەنیا سێ قوتابی لە قوتابخانە تایبەتەکان بوون. بەپێی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ، دەرکەوت کە قوتابخانە حکومییەکان ئاستی زانستییان بەرزترە لە قوتابخانە تایبەتییەکان".
 
عومەر محەممەد دەڵێت، "کەمترین کرێی ساڵانەی قوتابخانە تایبەتییەکان دوو ملیۆن دینارە؛ دایک و باوک بۆ ئەوە منداڵەکانیان دەنێرنە قوتابخانە تایبەتەکان کە ئاستیان بەرزتر بێت و نمرەی زۆر بەرز بەدەستبهێنن. لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانەوە کە بینرا زۆربەی یەکەمەکان لە قوتابخانە حکومییەکانن، خەڵکێکی زۆر پرسیاریان لێکردووم کە ئایا دەتوانن منداڵەکانیان بگەڕێننەوە قوتابخانە حکومییەکان".
 
لەبارەی چۆنێتیی گواستنەوەی قوتابییان لە قوتابخانە تایبەتییەکانەوە بۆ قوتابخانە حکومییەکان، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی گوتی، "هەر قوتابییەک کە بیەوێت لە قوتابخانە تایبەتییەکانەوە بگەڕێتەوە قوتابخانەی حکومی، رێگەپێدراوە. ئەگەریش خوێندنی بە ئینگلیزی بێت، لە قوتابخانە حکومییەکانیش بەشی ئینگلیزییمان هەیە".
 
پێشتر رێگەپێدراو بوو کە سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانە تایبەتییەکان لە قوتابخانە حکومییەکانیش دەوام بکەن، بەڵام بە گوتەی عومەر محەممەد، دوو ساڵە وەزارەتی پەروەردە کۆمەڵێک رێوشوێنی داناوە و دەبێت تەنیا 20٪ـی مامۆستایانی قوتابخانە تایبەتییەکان لە قوتابخانە حکومییەکان کار بکەن و پێی وایە "ئەو بڕیارە کاری کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی ئاستی زانستی قوتابخانە حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."