لە سلێمانی پارەی خۆڵ و خاشاک لە ماڵان وەردەگیرێت

05-07-2021
جووتیار قارەمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، شارەوانی پارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە ماڵان وەردەگرێت کە پێنج هەزار دینارە.
 
زەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "شارەوانی پارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە ماڵان وەردەگرێت کە بۆ هەر مانگێک پێنج هەزار دینارە. ئەمە پێی دەگوترێت داهاتی خۆڵ و خاشاک، بەڵام وابزانم ئەم بڕیارە لە هەولێر نەچووتەوە بواری جێبەجێکردنەوە و تەنیا لە سلێمانی دەستی پێکراوە."
 
بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک پارە لەو شوێنانە وەربگیردرێت کە پاشماوەیان هەیە کە ماڵان، دووکان و شوێنەکانی سەر بە کەرتی تایبەت دەگرێتەوە.
 
بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی گوتی: "ئەم پارەیە دەچێتەوە بۆ داهاتی وەزارەتی دارایی و هیچ پەیوەندیی بە شارەوانییەوە نییە بۆ ئێمە ناگەڕێتەوە. ئەوەی لە کۆمپانیاکانەوە بیستوومە، هەندێک هاووڵاتی هەن ناتوانن ئەم پارەیە بدەن. مافی خۆیشیانە کە لەم قەیرانی داراییەدا نەتوانن."
 
سلێمانی کراوە بە چەند ناوچەیەکەوە و لە رێگەی ژمارەیەک کۆمپانیاوە ئەو داهاتی خۆڵ و خاشەکە کۆ دەکرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، 790 قوتابخانەکەی کردەوە.

سوودانی 790 قوتابخانەی کردەوە کە لە رێککەوتنێکدا لەگەڵ چین دروستکراون

ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رێوڕەسمەکەدا گوتی، دابەشکردن و دروستکردنی ئەو قوتابخانانە لەسەر بنەمای چڕیی دانیشتووانی هەر پارێزگایەک، دوو دەوامی و سێ دەوامیی قوتابخانە، هەروەها بوونی قوتابخانەی خراپ بووە.