داوای دامەزراندنی سندووقی ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە دەکرێت

05-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لیژنەی هەرێم و پارێزگاکانی پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات سندووقێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە دابمەزرێنێت، ئەندامێکی لیژنەکە دەڵێت، چاوەڕوانی بڕیاری سەرۆکوەزیرانین.
 
چرۆ حەمەشەریف، نوێنەری پارێزگای هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "داوام لە لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان کرد نووسراوێک بۆ سەرۆکوەزیران بکەن بۆ ئەوەی هەڵەبجەش هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق سندووقێکی ئاوەدانکردنەوە هەبێت و بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی بۆ تەواو بکرێت، لیژنەکە نووسراوی کردووە، هەڵوێستی سەرۆکوەزیرانیش لەسەر بابەتەکە ئەرێنییە."
 
لیژنەی هەرێم و پارێزگاکانی عێراق بە نووسراو لە مانگی نیسانی ئەم ساڵ داوای تەرخانکردنی 50 ملیار دیناری بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەچوارچێوەی سندووقێکی ئاوەدانکردنەوە کرد.
 
بەپێی زانیارییەکان محەممەد شیاع سوودانی دەیەوێت لەو بڕە پارەیەی لە بودجەی وەزارەتەکانەوە بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان دەگوێزرێتەوە لەسەر داوای پەرلەمانی عێراق بەشێکی بۆ پارێزگای هەڵەبجە بێت، لەسەر ئەمە بە زارەکی رازی بووە، ئەوەی ماوەتەوە کردنی نووسراو و تەرخانکردنی پارەیە.
 
چرۆ حەمەشەریف، دەڵێت: "ئێمە کە سەردانی سەرۆکوەزیرانمان کرد هەڵوێستی ئەرێنی بوو، بۆیە ئێستا چاوەڕوانین لەو دوو تریلیۆن دینارەی دەخرێتە سەر بودجەی پارێزگاکان بەشێکی بۆ هەڵەبجە بێت."
 
هەڵەبجە چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستانە، لە عێراق هێشتا مامەڵەی پارێزگای لەگەڵدا ناکرێت، هەرچەندە رەشنووسی یاساکەی لە پەرلەمانی عێراقە، لە ساڵی 1988 کیمیاباران کرا و بەهۆی پێنج هەزار کەس شەهید بوون و نزیکەی 10 هەزار کەسیش بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."