دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە سەرۆکی نوێی دەستنیشان کرد

05-06-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سولێمان ئۆسۆ بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) دەستنیشانکرا. 

سولێمان ئۆسۆ کە لە هەمانکاتدا سکرتێری پارتی یەکێتیی کوردستانە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریادا بە سەرۆکی ئەنەکەسە دەستنیشانکرا.
 
ئەنەکەسە ساڵی 2011 لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان دامەزرا و ژمارەیەک حیزب و لایەنی تێدایە و یەکێکە لە هێزە سەرەکییەکانی رۆژئاوای کوردستان.
 
سولێمان ئۆسۆ 
 
- ساڵی 1959 لە گوندی تل دیکی سنووری دربێسیێی رۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە 
- لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوودا دەستی بە کاری سیاسی کردووە
- ساڵی 1992 لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سووریاوە دەستگیرکرا 
- دوای ساڵی 1992یش چەند جارێکی دیکە دەستگیرکرا
- کاتێک لە زینداندا بوو وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی یەکێتیی کوردستان هەڵبژێردرا 
- ساڵی 2018 بووە سکرتێری پارتی یەکێتیی کوردستان 
- ساڵی 2019 بووە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە 
- ئەندامی شاندی دانوستاندنە لەگەڵ پەیەدە
- باوکی شەش منداڵە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە