شاندێکی یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری لە کۆبوونەوەدان

05-06-2023
نازەنین گۆران
دیمەنی کۆبوونەوەکە
دیمەنی کۆبوونەوەکە
نیشانەکردن کۆمەڵ یەکێتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵ لەکۆبوونەوەدان.
 
شاندەکەی یەکێتی پێکدێن لە سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سالاری لالە سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتی کە ئەمەی دووەمیان بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتیشە و لەگەڵ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لە کۆبوونەوەدان.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، شاندەکەی یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بڕیاری ئەم دواییەی دادگەی فیدراڵیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حیزب دەکەن. 
 
کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە، رۆژی 30ـی ئایار، دادگەی فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، "درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستوورییە و هەرشتێک لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەرچووە، دوای ئەو ماوە یاساییە لە رووی دەستوورییەوە پووچەڵە".
 
بڕیارەکە لەکاتێکدا بوو، پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی رۆژی 09-10-2022ـدا تەمەنی خۆی بۆ 31-12-2023 درێژکردەوە، لەکاتێکدا 6-11-2022 خولەکە کۆتایی دەهات.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

داخستنی رێگەی سلێمانی - هەولێر لەلایەن دانیشتووانی گوندی گۆپتەپەوە. وێنە: رووداو

بەهۆی خراپیی کارەبای نیشتمانی دانیشتووانی گوندی گۆپتەپە شەش کاژێر رێگەی سلێمانی - هەولێریان داخست

دانیشتووانی گوندی گۆپتەپە شەش کاژێر رێگەی سەرەکیی سلێمانی - هەولێریان لە ناحیەی ئاخجەلەر بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگردا داخست. کەمی و ناڕێکی لە کاژێرەکانی دابەشکردنی کارەبای نیشتمانی هۆکاری ناڕەزایەتییەکەیانە