دهۆک.. هۆتێل شیراتۆن دەکرێتەوە
رووداو-دهۆک
ئەمڕۆ هەینی 5/6/2015 گەورەترین هۆتێل لە شاری دهۆک دەکرێتەوە و لە مەراسیمی کردنەوەشیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک و چەند بەرپرسێکی ئەو شارە ئامادەدەبن.
هۆتێل شیراتۆن، هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیە، دەبێتە گەورەترین هۆتێلی دهۆک، کە لە 20 نهۆم پێکهاتووە و لەلایەن سەرمایەدارێکەوە دروستکراوە.
ئەمڕۆ کاژێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ، لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمێکدا دەرگای هۆتێلەکە بە رووی گەشتیاراندا دەکاتەوە.