نێچیرڤان بارزانی لە تارانە؛ لەگەڵ کێ کۆدەبێتەوە؟

05-05-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ساتی گەیشتنی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران.
ساتی گەیشتنی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
 
کاژێر 18:30ـی ئەمڕۆ یەکشەممە بە کاتی هەولێر، به‌ بانگهێشتێكى فه‌رميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران.
 
شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی لە جێگرانى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێکدێت.

 

 
بڕیارە ئەمشەو، نێچیرڤان بارزانی لە تاران بمێنێتەوە و سبەی دووشەممە، لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمار و محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
 
 
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەوبارەوە دەڵێت، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران گرنگییەکی تایبەتی هەیە، "کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانییەکی ستراتیژیی لەمێژینەیان هەیە."
 
بەگوتەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بابەتی سەرەکیی دیدارەکانی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، جەختکردنەوە لە دۆستایەتی و هاوپەیمانیی ستراتیژیی نێوانیانە ''ئێران کورد لە عێراق بە هاوپەیمانی ستراتیژیی خۆی دەزانێت.''
 
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌رباره‌ى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێك کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك کە کارمەندە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ، دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا.