رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی تەمەن 74 ساڵ لە قەرەداخ ماوەی پێنج رۆژە بەمەبەستی کردنی گژوگیای بەهارە چووەتە دەرەوە، بەڵام تائێستا نەگەڕاوەتەوە و ونبووە.
سیروان نەجمەدین، کوڕی هاونیشتمانییەکەیە و بە رووداوی گوت، "کاژێر 06:30ـی بەیانیی 1ی ئایار باوکم لە باخەکەی خۆی لە گوندی کۆشک لە قەرەداخ دەرچووە بەمەبەستی کردنی گژوگیای بەهارە، بەڵام لەو رۆژەوە ون بووە".
نەجمەدین محەممەد، کە ماوەی پێنج رۆژە ونە، بە گوتەی کوڕەکەی تەنیا نەخۆشیی بەرزە پەستانی خوێنی هەیە.
سیروان هەروەها دەڵێت، "کاژێر 10:45ـی بەیانیی رۆژی 1ی ئایار، سۆزی خوشکم پەیوەندیی بە باوکمەوە کردووە و وڵامی داوەتەوە، لەوکاتەوە هیچ دەنگێکی نییە و مۆبایلەکەشی بەردەست نییە".
سیروان داوا دەکات، هەرکەسێک زانیاریی لەبارەی باوکی هەیە بەو ژمارەیە (07508233089) ئاگاداریان بکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ