یەکەم کۆنسێرتی ماڵی میوزیکی زەهاوی لەسەر قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ 05-05-2022 گرووپێکی میوزیک کە لە جۆلەمێرگەوە هاتبوون، کۆنسێرتێکیان ساز کرد کە تێیدا 15 تراک گۆرانی و میوزیک پێشکێشکران.
ئەوە یەکەمین کۆنسێرتی زەهاوی میوزیکە کە بۆ ماوەی ساڵێک و لە هەموو مانگێکدا کۆنسێرتەکان بەڕێوەدەچن. شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکان لە قەڵای هەولێرە.
هەژار زەهاوی، سەرپەرشتیاری زەهاوی میوزیک هاوس ئاماژە بەوە دەکات، "گرووپەکانی جۆراوجۆری کوردی لە کوردستانی گەورە، لە بەشی ئێرانەوە، لە بەشی تورکیا و سووریا و عێراق، شەش مانگ لەم لۆکەیشنە مێژووییە ناوم ناوە وەرزی کوردی کۆنسێرتەکان بەڕێوەدەچن، شەش مانگی دووەم دەبێتە وەرزی جیهانی."