گەڕان بەدوای تەرمی گەشتیارێکی عەرەب لە باڵەکایەتی بەردەوامە

05-05-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
باوکەکە هەوڵیداوە کچەکەی رزگار بکات، بەڵام خۆیشی خنکا
باوکەکە هەوڵیداوە کچەکەی رزگار بکات، بەڵام خۆیشی خنکا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کچێک و باوکی کە خەڵکی روومادین لە رووباری چۆمان خنکان، ئەوان بە مەبەستی بەسەربردنی پشووی جەژن لە ناوچەی باڵەکایەتی بوون، بەڵام هەردووکیان خنکان. تەرمی کچەکە دۆزراوەتەوە و بەرگریی شارستانیی سۆران بۆ تەرمی باوکی دەگەڕێن.
 
پیاوەکە ناوی عەبدولڕەزاق عەبدولقادرە و تەمەنی 38 ساڵە و کچەکە تەمەنی 11 ساڵ بووە، چووە سێڵفی بگرێ کەوتووەتە ناو رووبارەکە، باوکیشی یەکسەر خۆی هەڵداوەتە ناو رووبارەکە، بەڵام هەردووکیان خنکاون. 
 
ئەو ماڵە باوک و دایکێک و چوار منداڵ بوون، لە سەوزاییەکی قەراخ رووباری چۆمان دانیشتبوون و دوای چەند کاژێرێک ئەو رووداوەیان بەسەر هاتووە. پێشمەرگەیەک رووداوەکەی بینیوە و دەڵێت، "زۆر سوێمان بووەوە بۆیان، وەک خەڵکی باڵەکایەتی ناوەستین تا تەرمی باوکەکەش دەدۆزینەوە".
 
تەرمی کچەکە دۆزراوەتەوە، دایکی و سێ منداڵەکەی تەرمەکەیان بردەوە، پۆلیس و خەڵک بە درێژایی 30 کیلۆمەتر بە دوای تەرمی باوکەکەیا گەڕاون.
 
یونس قادر، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، "ئاستی ئاوەکە خێرایە، ئاوەکە شێلوویە گەڕان بەدوایدا زەحمەتە، بەڵام بەردەوام دەبین لە گەڕان و ئینشاڵڵا بتوانین زوو بیدۆزینەوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.