سەڵاحەدین دەمیرتاش سەردانی کەمپی مەخموور دەکات

05-05-2014
بێستون عوسمان
نیشانەکردن دەمیرتاش
A+ A-

رووداو - هەولێر

سەلاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی بە سەردانێکی چەند رۆژە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەگەڵ پەنابەرانی کەمپی مەخموور کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دەمیرتاش گوێی لە کێشەکانی پەنابەرانی کەمپەکە گرت و رایگەیاند کە داوای سەرەکی پەنابەران ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە، چونکە دەزانن ئەگەر ئۆجەلان ئازاد بکرێت ئەوانیش دەتوانن بەبێ کێشە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کە کێشەی گەورە دوای گەڕانەوەیان دەستپێدەکات، لەبەر ئەوەی خوازیاری ئەوە دەبن کە مافی بەکارهێنانی زمان و کەلتووری خۆیان هەبێت و بە زمانی دایکی خۆیان خزمەتگوزاری پەروەردە و تەندروستی وەربگرن. بۆیە بە پێویستی زانی کە زەمینەسازی تەواو بکرێت پێش گەڕانەوەیان.

لە ساڵەکانی نەوەدەکانەوە سەدان هاونیشتیمانی باکووری کوردستان ناوچەکانی خۆیان جێهێشت و لە کەمپی مەخموور جێگیربوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە