هاواری باوکی ئەو کچەی لە مێرگەسۆر ئاو بردی: ئەی رووبار ئاڤێستام بدەوە

05-04-2025
ئەندام جەبار
 کچەکە لەکاتی وێنەگرتن، قاچی خلیسکاوە و کەوتووەتە نێو رووبار.
کچەکە لەکاتی وێنەگرتن، قاچی خلیسکاوە و کەوتووەتە نێو رووبار.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کچێکی 27 ساڵان بەناوی ئاڤێستا، کەوتە نێو رووباری تەنگاتوور لە قەزای مێرگەسۆر و بێسەروشوێنە. باوکی کچەکە لە بەرامبەر ئەو رووبارە وەستاوە کە ئەمرۆ کچەکەی لێ سەند و پڕ بە دەمی هاوار دەکات، "ئەی رووبار ئاڤێستام بدەوە."
 
فەخرەدین بەرزنجی، مامی ئاڤێستایە و باس لە ساتی رووداوەکە دەکات و دەڵێت، "کاک حوسێن لەگەڵ براژنەکەی و میوانێکی دیکەی لەو ناوچەیە دابەزیون، بۆ وێنەگرتن چوونەتە سەر تاشە بەردێک و قاچی خلیسکاوە. برایەکی هەوڵیداوە بیگرێتەوە، بەڵام بەهۆی لێژی و ساردی ئاوەکە، نەیتوانیوە رزگاری بکات."
 
رووداوەکە کاژێر 09:50 خولەکی بەرەبەیانی ئەمرۆ روویداوە. بەرزی ئاستی ئاوی رووبار و باران بارینی بەردەوام کاری تیمەکانی بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا سەخت کردووە، 7 تیمی بەرگریی شارستانی لەگەڵ کەسوکاری ئەو کچەی ئاو بردوویەتی و خەڵکی سنوورەکە بست بە بستی رووبار دەگەڕێن.
 
غەفور ئەحمەد، قایمقامی  قەزای مێرگەسۆر لەوبارەوە دەڵێت، "لەکاتی روودانی رووداوەکەوە، 7 تیمی بەرگریی شارستانیی بەڕێوەبەرایەتیی شارستانیی سۆران، بەرگریی شارستانیی مێرگەسۆر و دوو تیمی دیکەی مەلەوانی لە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو ئافرەتەی خنکاوە دەگەڕێن. ئینشاڵا کەموکوری ناکەین و خودی جەنابی مەلا مستەفا بارزانیش رایسپاردووین ئەوەی پێویست بێت بۆ دۆزینەوەی بیکەین."
 
ئاڤێستا مامۆستا بووە و لەگەڵ خانەوادەکەی لە هەولێرەوە بۆ سەیران چووبووە دەڤەری بارزان، بەڵام سەیرانی خانەوادەکە بووە شین.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کیژی کوردی ئێزدی لە لالش.

سوودانى دوو بڕیار لە بەرژەوەندیی ژنانى ئێزدى دەردەکات

سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاری دا ژنانى ئێزدی بەدەر بکات لە مەرجى تەمەنى وەرگرتن بۆ خوێندن لە زانکۆ و خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و 10 نمرەش بۆ کۆنمرەکانیان زیاد بکرێت بۆ ئەوەى بتوانن لەو ئاستانەدا بخوێنن.