ڤیدیۆ؛ چرکەساتی بەئامانجگرتنی سەرۆک هۆزی بەیات لە کفری

05-04-2024
هێمن بابان رەحیم
چرکەساتی بەئامانجگرتنی سەرۆک هۆزی بەیات لە کفری.
چرکەساتی بەئامانجگرتنی سەرۆک هۆزی بەیات لە کفری.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە کوژرانی حوسێن عەلوش، سەرۆک هۆزی بەیاتی تورکمانی لە قەزای کفری پێکهێنا. سەرۆکی لقی کفریی بەرەی تورکمانی دەڵێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنەکە سەردانی کفری بکات.
 
بەپێی نووسراوێکی پەرلەمانی عێراق، لیژنەکە لە چوار پەرلەمانتار بە سەرۆکایەتی خالید عوبەیدی و ئەندامێتی هەریەک لە مەهدی ئامرلی، هەرێم کەمال ئاغا، سەڵاح زەینی تەمیمی پێکدێت. 
 
بەپێی نووسراوەکە دەبێت دوای لێکۆڵینەوە، لیژنەکە راپۆرتی خۆی و راسپاردەکانی بداتە پەرلەمانی عێراق.
 
سەزگین موسڵیح، سەرۆکی لقی قەزای کفریی بەرەی تورکمانی کە هاوکات برازای کوژراوەکەیە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لێکۆڵینەوەی هێز و دەزگا ئەمنییەکانی ناوچەکە لەسەر رووداوکە بەردەوامە، هێشتا هیچیان لەبارەی وردەکاریی کوژرانییەوە پێنەگووتوین."
 
سەزگین موسڵیح، ئاماژەی بەوەدا، بڕیارە لیژنەکەی پەرلەمانی عێراق هەفتەی داهاتوو سەردانی قەزای کفری بکات، بۆ ئەوەی لە رووداوەکە بکۆڵنەوە و گوتی: "ئومێد دەکەین بگەنە ئەنجام و بکەرانی رووداوەکە ئاشکرا بکات."
 
پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە، 31ـی ئاداری 2024، لە نزیک بازاڕی کفری تەقینەوەیەک روویدا و دواتر ساهیر عەلی، قایمقامی قەزاکە بە رووداوی گوت: "بەهۆی تەقینەوەکەوە کەسێک بەناوی حوسێن عەلوش کوژراوە و سەرۆکی عەشیرەتی بەیاتە لە نەتەوەی تورکمان."
 
حوسێن عەلوش، کە ناوی تەواوی حوسێن عەلی عەباسە، لەدایکبووی ساڵی 1951ـی قەزای کفری بووە، خاوەنی میوانخانەیەک بوو لە قەزای کفری، یەکێک بوو لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی قەزاکە و بەرەی تورکمانیش بۆ کوژرانی راگەیێندراوی بڵاوکردەوە و داوای لێکۆڵینەوەی کرد. 
 
سەرەتای ئەم مانگە ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند "لەرێگەی درۆنەوە کوژراوە."
 
جگە لە تۆمەتبارکردنی پەکەکە بە ئەنجامدانی تاوانەکە، ئەرشەد ساڵحی گوتی "لەسەر داوای ئێمە رێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی لیژنەیەکی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتیی خالید عوبەیدی و لیژنەیەکی ئەمنی لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لێکۆڵینەوە لە کوشتنی سەرۆکی هۆزی بەیاتی تورکمانی لە کفری بکات."
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."