لە دامەزراندنی مامۆستایان لە عێراق کەمترین مامۆستای خوێندنی کوردی لە کەرکووک دامەزرێندراون

07-04-2023
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
چەند قوتابییەک دەچن بۆ قوتابخانە لە کەرکووک. وێنە: رووداو
چەند قوتابییەک دەچن بۆ قوتابخانە لە کەرکووک. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکانی پەروەردەی کەرکووکدا کەمترین رێژە بەر کورد کەوتووە. زۆرێک لە مامۆستایانی وانەبێژ و گرێبەست لە خوێندنی کوردی نەخراونەتە نێو لیستەکەی وەزارەتی پەروەردەوە. 
 
وەهبیە 13 ساڵە لە باخچەیەکی ساوایان دەوام دەکات، جگە لە چوار ساڵی سەرەتای لەسەر پترۆدۆلار مووچەی پێدەدرا، زیاتر لە نۆ ساڵە خۆبەخشە و ناوەکەی نەخراوەتە لیستی بەهەمیشەییکردنەکەوە.
 
وەهبیە رەزا، فەرمانبەری خۆبەخش لە کەرکووک دەڵێت: لە2010ەوە لە باخچەی ساوایان دەوام دەکەم، لە 2012 بۆ 2016 بە پترۆدۆلار گرێبەستبووم، دواتر لەسەر داوای بەڕێوەبەر و یاریدەدەر دەوامم کردووە وەکو چاودێر تائێستا هیچم بۆ نەکراوە. 
 
بەرپرسانی پەروەردەی خوێندنی کوردی لە کەرکووک پرۆسەکە دەخەنە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی بۆ پەراوێزخستنی کورد دەدرێت لە فەرمانگە حکومییەکان. 
 
پەروین فاتیح، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە رووداوی گوت، "پارێزگار و بەڕێوەبەری پەروەردە عەرەبن، زۆرترین دەسەڵاتەکان لای ئەوانە، بابەتی گرێبەستەکانیش بەدەر نییە لەو سیاسەتە چەوتەی بەرامبەر کورد دەیکەن." 
 
بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکووک رایدەگەیێنن، پێشتر بۆ گرێبەستەکان هەر مامۆستا و فەرمانبەرێک پشتگیری 2019ی هەبووبێت بۆی کراوە، ئەو دامەزراندنەش لەسەر ئەو بنەمایە بووە و ناوی نوێی بۆ زیادنەکراوە. 
 
بابەتەکە جگە لە مامۆستا فەرمانبەریشی گرتووەتەوە. 
 
سامان مەجید، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هەموو پلەکانی تێدایە، ئەو ساڵانەی گرێبەستبوون، هەموویان بۆ هەژمار دەکرێت، لە 1/1/2023ەوە دەبنە هەمیشەیی لەسەر پەروەردەی ئێمە." 
 
بە نووسراوێکی وەزیری پەروەردە 17 هەزار و 367 مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست کرانە هەمیشەیی. 
 
پشکی کورد کەمترە لە چوار هەزار، لەکاتێکدا رێژەی کورد لە دامەزراوەکانی پەروەردەی کەرکووک کە سەر بە عێراقن کەمترە لە 22%. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق

سەرۆککۆماری عێراق بۆ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان: لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن

سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن. دەشڵێت، "لە ململانێی سیاسیدا تەنیا خەڵکی وڵاتەکەمان باجەکەی دەدات."