ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر کەوتەوە و 100 کەپر و عەرەبانە سووتان

05-04-2023
ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر
ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر
نیشانەکردن شێخەڵا هەولێر ئاگر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەمێک پێش ئێستا لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتەوە، لە ئەنجامدا چەند کەپر و عەرەبانەیەک سووتان، بەرگریی شارستانیی هەولێر کە بەگوتەی شاهێدحاڵان زوو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە دەڵێن توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
 
بەپێی چەند ڤیدیۆیەک کە هاونیشتمانییان بۆ تۆڕی میدیایی رووداویان ناردووە، ئاگرەکە زۆرە و دەنگی تەقینەوەی بچووک دەبیسترێت، شاهێدحاڵان لە شوێنی ئاگرەکەوە دەڵێن "ئەوە دەنگی تەقینەوەی چەرخ و بۆن و موعەتەر بووە، کە لەسەر عەرەبانەکانی نێو بازاڕەکەدابوون و بەهۆی ئاگرەکە و پلەی گەرمیی بەرزەوە، تەقیونەتەوە".
 
موقەدەم سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر سەبارەت بە ئاگرەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "نزیکەی 100 کەپر و عەرەبانەی کەلوپەلی کارەبایی، پلاستیک، سەوزە و میوە سووتاون، بەڵام هیچ دووکانێک نەسووتاوە". هەروەها گوتی پێنج تیمیان ناردووەتە شوێنی ئاگرەکە".
 
بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو لە بازاڕەکەوە گوتی "ئاگر لە چەند لایەکی بازاڕەکە کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوون".
 
هاونیشتمانییەک بە ناوی هاوکار یاسین، کە شاهێدی رووداوەکەیە بە رووداوی گوت "براکانم لەو بازاڕە شوێنیان هەیە و، بەهۆی ئەو ئاگرەوە بای نزیکەی 20 بۆ 30 ملیۆن دینار کاڵایان سووتاوە. شوێنەکانیان تایبەتە بە فرۆشتنی کەرەستەی منداڵان و ژنان".
 
ئەو شاهێدحاڵە هەروەها باس لەوە دەکات ماڵیان لە سەیداوەیە کە لەتەنیشت بازاڕەکەیە، دەڵێ "سەرەتا ئاگرەکە لێرە بەرزبووەوە، دوایی بووە کارەسات"، هەروەها دەڵێ بەرگریی شارستانی سوپاس بۆ خوا زوو گەیشتن".
 
بازاڕی شێخەڵای هەولێر دەکەوێتە سەنتەری شار و بازاڕێکی میللـیە کە هەموو جۆرە کاڵایەک، هەر لە خۆراک و کەرەستەی کارەبایی تاوەکو جلوبەرگ و سەوزە و میوەی تێدا دەفرۆشرێت.
 
بەگوتەی شاهێدحاڵان و بەرگریی شارستانی، لە ئاکامی رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی ماڵی زۆر هەیە و ئەو شوێنانەی سووتاون، هیچ شتێکیان لێ بە ساخی دەرنەچووە.
 
بەرپرسێکی تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی رووداوەکە قسەی بۆ پەیامنێری رووداو کرد و گوتی "ئاگرەکە کۆنترۆڵ بووە و تائێستاش نازانین زیانەکانی چەند بووە و هۆکارەکەی بەروونی چییە".
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری سلێمانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

شەفافییەت: داهاتی هەفتانەی سلێمانی لە 13 بۆ 5 ملیار دینار دابەزی

ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 5 ملیار دینارە، لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو زیاتر بوو لە 13 ملیار دینار.