لە ئامەد دوو کەس لە شەڕەچەقۆدا کوژران

05-04-2023
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوو گرووپ لە ئامەدی باکووری کوردستان بە چەقۆ هێرشیان کردە سەر یەکدی و دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش بریندار بوون.
 
رووداوەکە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 5-4-2023 لە ناوچەی یەنیشەهیر لە شەقامی یەشار کەمال روویدا. بە گوتەی شایەتحاڵان، ئەو دوو گرووپە سەرەتا دەمەقاڵێیان کردووە و دواتریش کردوویانە شەڕ. هەردوولا چەقۆیان لابووە و هێرشیان کردووەتە سەر یەکدی. لە ئەنجامدا چوار کەس (ئـ. ئـ)، (ڤ. ئـ)، (ئـ. پ) و (ب. ئـ) بریندار بوون. 
 
هەر چوار بریندارەکە لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە گواسترانەوە نەخۆشخانە. هەریەک لە برینداران (ئـ. ئـ) و (ڤ. ئـ) بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا. دوو بریندارەکەی دیکەش لە ژێر چاودێریی پزیشکن.
 
تا ئێستا نازانرێت ئەو دوو گرووپە لەسەر چی شەڕیان کردووە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکراوە.
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی ئوموت، کە لە شوباتی ئەمساڵ بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2022 لە باکووری کوردستان و تورکیادا 3 هەزار و 368 شەڕ کراون کە تێیاندا چەک و ئامرازی دیکە بەکارهێنراوە. لە 3 هەزار و 368 شەڕدا تەقەکراوە کە دەکاتە 84.54٪ی ئەو شەڕانە. هەروەها لە 616 شەڕدا چەقۆ بەکارهینراوە کە دەکاتە 15.46٪ی ئەو شەڕانە کە لە راپۆرتەکەدا ئاماژەیان پێدراوە.
 
هەر بەگوێرەی ئامارەکەی رێکخراوی ئوموت، پارێزگاکانی ئیستەنبووڵ، ئەدەنە، سامسوون، رووها و ساکاریا بە پلەبەندی پێنج لەو پارێزگایانەن کە ساڵی 2022 زۆرترین شەڕ و تاوانیان تێدا ئەنجامدراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان

14 بەربژێری تورکمان و 7 بەربژێری کریستیان لە هەولێر رکابەرایەتی بۆ بەدەستهێنانی کورسیی کۆتاکان دەکەن

لە بازنەى پارێزگاى هەولێر 14 بەربژێرى کۆتای تورکمان بۆ یەک کورسی رکابەری دەکەن و 7 بەربژێرى کریستیانیش ناویان تۆمار کردووە بۆ ئەو کورسییەى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان کوردستان لەو پارێزگایە بۆیان دیاریکراوە، بەڵام بەرەى تورکمانى لە دەرەوەى کۆتا بە لیستێکى 11 کەسی بەشدارە.