دایک و کچێک لە رانیە بە تۆمەتی 'دزینی کەلوپەلی جوانکاری' دەستگیرکران

05-04-2021
نووری ماونی
نووری ماونی @nure_mawni
نیشانەکردن رووداوی دزیکردن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە رانیە دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە کە کەلوپەلی جوانکارییان لە دووکانێک بردووە.
 
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین لە رانیە ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ئەوەی کەسێک سەردانی کردوون بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر چەند کەسێک کە بە گوتەی خۆی "دزییان لێ کردووە لە دووکانەکەی لەناو بازاڕی رانیە"، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست، دەرکەوت کە چەند ئافرەتێک بە بیانووی کڕینی کەلوپەلی جوانکاری چوونەتە دووکانی سکاڵاکار و چەند پارچەیەک لە کەلوپەلی جوانکارییان دزیوە.
 
دوای بەدەستهێنانی بڕیاری دادوەر، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتبارانی دۆزیوەتەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بە دەستگیرکردنی تۆمەتباران، توانرا لە هەمان کاتدا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن.
 
دوو تۆمەتبارەکە دایک و کچ بوون، کچەکە تەمەنی سەرووی 18 ساڵە، لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
 
بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی هەردوو تۆمەتبارەکە راگیراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق: لەگەڵ چەند لایەنێک دانوستانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پاشەکشەیەی لە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لە هەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی و ئەگەر بگەنە رێککەوتن، گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیست و بەربژێرانی بزووتنەوەکەدا دەکرێت