هاتووچۆ لە دەروازەی سنووری پێشابوور و سێمێلکا ئاسایی بووەتەوە

رووداو - زاخۆ

دوای ئەوەی سوپای تورکیا سنووری سێمێلکای لەنێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان لە رۆژئاوای دیجلە بۆردوومانکرد، بۆ ماوەیەک دەروازەی سنووری پێشابوور داخرا، کە خاڵێکی سنوورییە لەنێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان.

باشووری کوردستان بە درێژایی 40 کیلۆمەتر سنووری ئاوی لەگەڵ باکوور و رۆژئاوای کوردستان هەیە، دوای ئەوەی سوپای تورکیا ئەو سنوورە بۆردوومانکرد، بۆ ماوەیەکی کورت دەروازەکە داخرا.

یوسف موسا، پەیامنێری رووداو لە زاخۆ رایگەیاند، ئەمڕۆ هاتووچۆ لە دەروازەی سنووری پێشابوور و سێمێلکای ئاسایی بووەتەوە و گرفت نەماوە.

دەروازەی سنووری پێشابوو لە 16-1-2013 لەلایەن سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان کرایەوە و تاوەکو ئێستاش ئەو خاڵە سنوورییە بە بەردەوامی لەنێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان هەبووە.

پێداچوونەوە: حەکیم داود