گالەری

05-04-2017
20 Photos
سەرتیپ عوسمان

رووداو - هەولێر 

رۆژی 5-4-2017، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر، بە بەشداریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی، کەسوکاری شیفا گەرد و ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیان و بەرپرسانی سیاسی وسەربازیی، رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدبوونی شەهید شیفا گەردی بەڕێوەچوو.

شیفا گەردی، بەڕێوەبەری ئاوتپووتی كەناڵی رووداو و پێشكەشكاری بەرنامەی (فۆكەس موسڵ)، رۆژی 25-2-2017، لەكاتی ئامادەكردنی ئەڵقەیەكی نوێی بەرنامەكەی لە شاری موسڵ، بۆمبێكی چێنراوی پێدا تەقییەوە و بەوهۆیەوە شەهید بوو، كامێرامانەكەشی، یونس مستەفا، بە سەختی بریندار بوو.


داڕشتنەوە: راوچی حەسەن