مەسرور بارزانی: مەحاڵە خەڵکی کوردستان لەژێر هیچ گوشار و هەڕەشەیەکدا دەستبەرداری مافە رەواکانی ببێت

05-03-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، مەحاڵە خەڵکی کوردستان لەژێر هیچ گوشار و هەڕەشەیەکدا دەستبەرداری مافە رەواکانی ببێت.
 
لە 34ەمین ساڵیادی راپەڕینی ئاداری 1991ی خەڵکی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "یەکێک لە سەروەرییە مەزنەکانی گەلی کوردستان، کە هەمیشە مایەی شانازیمانە، راپەڕینی سەرتاسەریی گەلی کوردستانە، کە سەرجەم پێکهاتەکانی گەلەکەمان بەشدارییان تێیدا کرد."
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە ئەنجامی یەکڕیزی و یەکگرتوویی گەلی کوردستان و هێز و لایەنە کوردستانییەکان، توانرا هەرێمی کوردستان لە ستەم و داگیرکاری ئازاد بکرێت، لە ئەنجامی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دیموکراتیشەوە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتنە ئاراوە."
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی دەڵێت، "لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیمان بە یەکڕیزی و هاوهەڵوێستیيە لەسەر داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری و دامەزراوە یاسایی و شەرعییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو دەسکەوتانەی بەهۆی خەبات و قوربانیدان و گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەکان و خوێنی گەشی شەهیدە سەربەرزەکانمان بەدەستمان هێناون، كە مەحاڵە خەڵکی کوردستان، لەژێر هیچ گوشار و هەڕەشەیەکدا، دەستبەرداری مافە رەواکانی ببێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک مەسعود بارزانی و بەرهەم ساڵح

سەرۆک بارزانی بۆ بەرهەم ساڵح: خۆشحاڵم کوردێک پۆستێکی گرنگی لە UN وەرگرتووە

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەكات بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆمسیارانی باڵای کاروباری پەنابەران لە UN و ئاماژە بەوە دەکات، خۆشحاڵە کوردێک ئەو پۆستەی وەرگرتووە