بەهۆی بارینی بەفرەوە کارەبای 60 گوند لە لوڕستان بڕا

05-03-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی بارینی بەفرەوە لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان کارەبای زیاتر لە 60 گوند بڕا.
 
میهران ئەمیری، بەڕێوەبەری گشتیی دابەشکردنی کارەبای لوڕستان ئەمڕۆ سێشەممە 05-03-2024 رایگەیاند، شەپولێکی بارینی بەفر لە پارێزگای لوڕستان دەستیپێکردووە و بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە کارەبای 60 گوندی سنووری شارۆچکەی چەم سەنگەر بڕاوە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی دابەشکردنی کارەبای لوڕستان گوتی، کارەبای شاری سپیدەشت و ژمارەیەک گوندی سەر بەو شارەش شەوی رابردوو بڕا، بەڵام بەیانیی ئەمڕۆ گەڕایەوە.
 
بە گوتەی میهران ئەمیری، هەوڵی تیمەکانیان بۆ گەڕانەوەی کارەبای 60 گوندی سەر بە شارۆچکەی چەم سەنگەریش بەردەوامە.
 
لە دوایین رۆژەکانی مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا بەفرێکی زۆر لە پارێزگای لوڕستان باری و بەو هۆیەوە رێگەی هاتووچۆی لانیکەم 229 گوند داخرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە