رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای چەولیگ لە باکووری کوردستان روویدا.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاوی تورکیا- ئافاد بڵاویکردەوە، کاژێر 23:59 خولەکی رۆژی 4ـی ئاداری 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی گەنچ سەر بە پارێزگای چەولیگ روویداوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 14.27 کم بووە.
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ـی مانگەوە 13 هەزار و 72 پاشلەرزە روویانداوە کە 10 پاشلەرزەیان 6 پلە و 51یان 5 پلە بووە.
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تاوەکو ئێستا 45 هەزار و 968 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 115 هەزار کەس برینداربوون.
بوومەلەرزەکە کاریگەریی گەورەی لەسەر بەشێکی رۆژئاوای کوردستان و سووریاش هەبوو و بە گوێرەی ئامارەکان، نزیکەی 6 هەزار کەس لەوێ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ