گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

زیاتر لە دوو رۆژە شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی عێراقی گرتووەتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، تاوەکو ئێستا بە لایەنی کەمەوە دوو کەس مردوون و بە هەزارانی دیکەیش بەهۆی تووشبوون بە هەناسەتووندی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی لەوەشکرد، ئەم شەپۆلی خۆڵبارینەی هەیە شتێکی ئاساییە و ساڵانە روودەدات، بەڵام  لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی بەبیابانبوون و وشکەساڵییەوە زیاتربووە، ئەمەیش کاریگەریی لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە نەخۆشییەکانی پەیوەست بە هەناسەدانیان هەیە یان بەتەمەنن.