رووداو-هەولێر
پارتی چاوەڕێی کاندیدی یەکێتییە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و متمانەی زۆرینەی پێبدرێ و لە یەکەم کۆبوونەوەش یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەموار بکرێتەوە.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، پرسی یەکەم و سەرەکی، هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە، بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆک بەپێی یاسا دیارییبکرێن و لە زووترین کاتدا دەستبەکار بێت.
یەکێتی و پارتی رێککەوتنی چوار ساڵییان واژۆکردووە، چاوەڕی دەکرێ پێکهێنانی حکومەت و یاساکانی نێو پەرلەمانیش ئاسان بن. بڕیارە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆببێتەوە، سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان بەربژێردەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ