رێوڕەسمی یادی راپەڕین لە رانیە بەڕێوەچوو

05-03-2016
فەرمان چۆمانی
رێوڕەسمی یادی راپەڕین لە رانیە
رێوڕەسمی یادی راپەڕین لە رانیە
نیشانەکردن راپەڕین رانیە
A+ A-

رووداو- رانیە 

سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 5-3-2016 رێورەسمی یادی راپەڕین بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانتاران و نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان لە رانیە دەستیپێکرد.


رێوڕەسمەکە بە گوتاری حەمید عەبدوڵڵا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین دەستیپێکرد و دواتر لەلایەن میوانانەوە تاجە گوڵینە لەمۆنۆمێنتی راپەڕین دانرا.

تۆڕی میدیایی رووداو هەوڵیدا رووماڵی رێوڕەسمی یادی راپەڕین بکات بەڵام لە سنووری ئیدارەی راپەڕیندا پەخشی راستەوخۆ لە سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن قەدەخە کراوەو و رۆژنامەڤانان بۆیان نییە لەنێو شەقام وکۆڵانەکان رووماڵ بکەن.

هیوا قەرەنی، قایمقامی شارۆچكەی رانیە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "بەهیچ شێوەیەک کەناڵەکانی راگەیاندن بۆیان نییە بەشێوەی راستەوخۆ  چالاکییەکانی یادی راپەڕین لە دەڤەری راپەڕین بگوازنەوە".

25 ساڵ لەمەوبەر لە رانیە راپەرین دژ بە حکومەتی بەعس ئەنجام درا، و دواتر هەموو باشووری کوردستانی گرتەوە. 













کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە