هەشت گەڕەکی دیکەی هەولێر کارەبایان بووە 24 کاژێری
رووداو دیجیتاڵ
8 گەڕەکی دیکەی هەولێر خرانە نێو پڕۆژەی رووناکی. سەرچاوەیەک لە تیمی پڕۆژەکەوە دەڵێت، کۆتایی ئەم مانگە کارەبای چەند گەڕەکێکی سلێمانی و دهۆکیش دەکرێنە 24 کاژێری.
بەگوێرەی تیمی پڕۆژەی رووناکی، ئەمشەو (5ـی شوباتی 2025) 8 گەڕەکی دیکەی پارێزگای هەولێر دەخرێنە چوارچێوەی پڕۆژەکەوە و کارەبای 24 کاژێرییان بۆ دابین دەکرێت.
ئەو 8 گەڕەکە بریتیین لە: کوران، رزگاری، کوردستان، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ماجیداوە و راستی.
بەگوێرەی تیمەکە، بەم 8 گەڕەکە نوێیەوە؛ کۆی گشتیی گەڕەکە بەشدارەکانی پڕۆژەکە لە هەولێر دەبنە 12 گەڕەک. کۆی گشتیی ئەو گەڕەکانە 50 هەزار و 700 هاوبەشیان هەیە، کە زیاتر لە 184 هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن. 230 مۆلیدەش لەو 12 گەڕەکە دەکوژێندرێنەوە.