هەشت گەڕەکی دیکەی هەولێر کارەبایان بووە 24 کاژێری

05-02-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

8 گەڕەکی دیکەی هەولێر خرانە نێو پڕۆژەی رووناکی. سەرچاوەیەک لە تیمی پڕۆژەکەوە دەڵێت، کۆتایی ئەم مانگە کارەبای چەند گەڕەکێکی سلێمانی و دهۆکیش دەکرێنە 24 کاژێری.
 
بەگوێرەی تیمی پڕۆژەی رووناکی، ئەمشەو (5ـی شوباتی 2025) 8 گەڕەکی دیکەی پارێزگای هەولێر دەخرێنە چوارچێوەی پڕۆژەکەوە و کارەبای 24 کاژێرییان بۆ دابین دەکرێت.
 
ئەو 8 گەڕەکە بریتیین لە: کوران، رزگاری، کوردستان، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ماجیداوە و راستی.
 
بەگوێرەی تیمەکە، بەم 8 گەڕەکە نوێیەوە؛ کۆی گشتیی گەڕەکە بەشدارەکانی پڕۆژەکە لە هەولێر دەبنە 12 گەڕەک. کۆی گشتیی ئەو گەڕەکانە 50 هەزار و 700 هاوبەشیان هەیە، کە زیاتر لە 184 هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن. 230 مۆلیدەش لەو 12 گەڕەکە دەکوژێندرێنەوە.

 

 
سەرچاوەیەک لە تیمی پڕۆژەی رووناکی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە قۆناخی داهاتوودا، چوار بۆ 8 گەڕەکی دیکە لە پارێزگای هەولێر بۆ پڕۆژەکە زیاد دەکرێن. لە سلێمانی و دهۆکیش کۆتایی ئەم مانگە کارەبای چەند گەڕەکێک دەکرێتە 24 کاژێری، کە لە سلێمانی ئێستا کار لەسەر گەڕەکی مەولەوی دەکرێت."
 
پڕۆژەی رووناکی بەشێوەی پۆست پەیدە و جیاوازە لە پریپەید، بەو پێیەی پریپەید کڕینی بڕی کارەبایە بە شێوەی کارت، بەڵام لە پۆست پەیددا هەمان سیستمی کارەبای نیشتمانیی ئێستایە و مانگانە بەگوێرەی بڕی بەکارهێنان، پارە دەدرێت.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆڵبارین لە هەولێر. وێنە: ساهیرە سدیق - رووداو

خۆڵبارینێکی چڕ هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە؛ کەی باران دەبارێت؟

شارەزایەکی کەشوهەوا لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی خۆڵبارین بەردەوام دەبێت. هەروەها ئاماژە بە شەپۆلێکی بارانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکات.