میسر ئاسانکاریی لە پێدانی ڤیزا بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات

06-02-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کونسوڵخانەی میسر لە هەولێر رایگەیاند، ئاسانکردنی پێدانی ڤیزای ئەو وڵاتەیان بە کۆمەڵێک کەس و لە هەندێک دۆخدا راگەیاندووە، دەشڵێت، "لەمەودوا پێدانی ڤیزا بۆ ئەو کەسانە لەکاتی گەیشتن بە دەروازەکانی میسر دەبێت."
 
کونسوڵخانەی میسر لە هەولێر لە راگەیێندراوێکدا کە پەیوەستە بە پێدانی ڤیزا بە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی عێراق رایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی تایبەتمەند رایانگەیاندووە، بڕیاردراوە بە پێدانی "ڤیزای ناچاری" لە دەروازەکانی گەیشتنی میسر بەو کەسانەی لە هەڵگری پاسپۆرتی عێراقین:
 
- تەمەنی کەمتر لە 16 ساڵ و زیاتر لە 60 ساڵ.
 
- گرووپە گەشتیارییەکان ئەوانەی بە دڵنیایی کۆمپانیا گەشتیارییە پشتپێبەستراو و لەلای دەسەڵاتدارانی میسرییەوە دیاریکراون.
 
- هەڵگرانی ڤیزای وڵاتانی "ئەمریکا، کەنەدا، وڵاتانی شنگن، بەریتانیا، ژاپۆن، ئوستراڵیا، نیوزلەندا"، بەو مەرجەی ئەو ڤیزایانە کارپێکراو و بەکارهاتووبن.
 
- هەڵگرانی مافی مانەوەی کارای ئەم وڵاتانە "ئەمریکا، کەنەدا، وڵاتانی شنگن، بەریتانیا، ژاپۆن، ئوستراڵیا، نیوزلەندا".
 
- هەڵگرانی مافی مانەوەی کارا لە وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو، بەو مەرجەی کە ماوەی کارکردنی ئەو مافی مانەوانە شەش مانگ کاتی بەسەرچوونی مابێت.
 
رێبوار ئازاد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان، بە رووداوی گوت، "بڕیارێکی گرنگە، بەتایبەت ماوەی دوو ساڵ گرووپە گەشتیارییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە کەمتر بۆ میسر دەڕۆن، بۆیە ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر چوونی زیاتری گەشتیاران بۆ ئەو وڵاتە دەبێت."
 
رۆژی 22ـی ئایاری ساڵی 2023، ئەحمەد نایف دلێمی، باڵیۆزی عێراق لە میسر لەگەڵ ئەحمەد عیسا، وەزیری گەشتیاری و شوێنەواری میسر کۆبووەوە و داوای لێکرد وڵاتەکەی ڤیزا بۆ عێراقییەکان کەمبکاتەوە و بیگەڕێننەوە بۆ ئاستی جارانی، کە لەنێوان 30 بۆ 50 دۆلار بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."