ئیبراهیم رەئیسی سەردانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی خۆی دەکات

05-02-2023
فواد حەقیقی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەیانیی ئەمڕۆ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران بە مەبەستی سەردانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی شاری خۆی، گەیشتە ئەو شارە و لە نزیکەوە لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە قسەی کرد. 
 
ئیبراهیم رەئیسی سەرەتا چووە کەمپی نیشتەجێبوونی زیانلێکەوتووانی وەلیعەسر و لە نزیکەوە لەگەڵ خەڵک گفتوگۆی کرد. هەروەها بڕیارە لەگەڵ پارێزگاری ورمێ سەردانی ئەو ناوچانە بکات کە بوومەلەرزە لێیداون. سەرۆککۆماری ئێران لە سەردانەکەیدا لەگەڵ زیانلێکەوتووان باسی لەوە کرد، رۆژانە راپۆرتی زیانەکانی بوومەلەرزەکەی بەدەستگەیشتووە، بەڵام ویستووێتی خۆشی لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی زیانلێکەوتووان بێت.
 
پێش سەردانەکەی ئیبراهیم رەئیسی، محەممەد موخبر، جێگری سەرۆککۆمار و هەروەها وەزیرانی نێوخۆ و تەندروستیی ئێران، فەرماندەی سوپای پاسداران و سەرۆکی رێکخراوی مانگی سووری ئێرانیش سەردانی زیانلێکەوتووانیان کردبوو، بەڵام خەڵکی ناوچەکە بەردەوام گلەییان لە ئاستی خزمەتگوزاریی حکومی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی خۆی هەبوو.
 
بوومەلەرزەکەی خۆی رۆژی هەینی، 27-1-2023، لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای ورمێ روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار کەس بریندار بوون. هەروەها نزیکەی 10 هەزار خانوو و باڵەخانە زیانیان بەرکەوت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شەقامی تەقسیم لە تورکیا

زۆرترین کۆچی نێوخۆیی لە ئیستەنبووڵ و کەمترین لە ئەردەخان تۆمارکراون

دامەرزاوەی ئاماری تورکیا دەڵێت، لە ساڵی 2023ـدا سێ ملیۆن و 450 هەزار و 953 کەس لە هاووڵاتییانی تورکیا و هاونیشتمانییانی باکووری کوردستان لەنێوان پارێزگاکاندا کۆچیان کردووە.