پۆلیسی هەولێر: بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کەسێک 'سلڤانا دڵشاد' دەستگیرکراوە

06-02-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، لەسەر سکاڵایی هاووڵاتییەک کچە چالاکڤانێک بە ناوی (سلڤانا دڵشاد) دەستگیرکراوە و "لێکۆڵینەوەکان بۆ گەیشتن بە راستی بابەتەکە بەردەوامە." وەک پۆلیس دەڵێت، 'سلڤانا' "هەڕەشە"ی لە سکاڵاکارەکە کردووە. 
 
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "هاووڵاتییەک بە ناوی (ر. د) سکاڵایی یاسایی دژ بە تۆمەتبار (سلڤانا دڵشاد شەمعون) تۆمارکردووە بە تۆمەتی ئەوەی (سلڤانا) پێگەی خۆی وەک کەسێکی بازرگان و خاوەنکار بەکارهێناوە و هەڕەشەی لە هاووڵاتی (ر. د) کردووە کە لەلایەن دەزگە ئەمنییەکانەوە کێشە و تۆمەتی بۆ دروستبکات ئەگەر بڕێک پارەی رادەست نەکات."
 
هۆگر عەزیز باسی لە کەسێکی دیکە کرد کە هاوکاریی سلڤانای کردووە و گوتی: تۆمەتبار (سلڤانا) ئەم کارەی بە هاوکاری تۆمەتبارێکی دیکە بە ناوی (م. م) کردووە. 

 

 
وەک گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەک لە (سلڤانا و م. م) دەرچووە.  
 
بە مەبەستی گەیشتن بە "راستی بابەتەکە لێکۆڵینەوە بەردەوامە و هەموو رێکارەکان بەشێوەیەکی یاسایی کراون." بەگوتەی هۆگر عەزیز. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.