بەهۆی بەفربارینەوە رێگەکانی سێ ناحیەی قەزای ئامێدی گیراون

05-02-2023
ناسر عەلی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی دهۆک بۆ قەزای ئامێدی داخراوە، ئێستا رێگەکانی نێوان هەرسێ ناحیەکانی بامەڕنێ - کانی ماسێ، سەرسنک - ئامێدی و چەمانکێ - دهۆک داخراون. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نۆژەنکردنەوەی رێگەکانی دەرەوەی شاری دهۆک رایگەیاند، حەوت تیمیان سەرقاڵی پاککردنەوەن، بەڵام بەفربارینیش بەردەوامە.
 
ئەندازیار هەڤاڵ جاسم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نۆژەنکردنەوەی رێگەوبانەکان لە دەرەوەی شاری دهۆک بە رووداوی راگەیاند، هەر حەوت تیمەکەیان لە بەیانی زووەوە دەستیان بە پاککردنەوەی رێگەکان کردووە، "بەڵام بەهۆی بارینی بەردەوامی بەفر، زەحمەتە بە ئاسانی رێگەکان بکرێنەوە. تیمەکانمان لە سواراتوکا بۆ سەرسنک و لە کانی ماسێ بۆ دەروازەی نێودەوڵەتیی سەرزێر سەرقاڵی کردنەوەی رێگەکانن، هەروەها لە چەمانکێ، گارە و رێگەی تونێلی زاخۆش تیمەکانمان لە ئەرکدان."
 
دەربارەی هاتووچۆی لە دهۆک بۆ ئامێدی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نۆژەنکردنەوەی رێگەوبانەکان لە دەرەوەی شاری دهۆک ئەوەی خستەڕوو، "هێشتا به‌ دروستى رێگە نییه‌، تیمه‌كانمان سه‌رقاڵی کارکردنن بۆ کردنەوەی رێگەکە؛ هه‌ر كه‌سێک كارێكى گرنگ و بەپەلەی نەبێت باشترە ئێستا به‌ره‌و ئامێدى نه‌یەت."
 
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین زۆربەی شار و گوند و ناوچەکانی سنووری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی گرتووەتەوە، لە هەندێک شوێن هەشت سانتیمەتر و لە هەندێک شوێنی دیکەش 30 سانتیمەتر بەفر باریوە؛ زۆرترین بەفریش لە ناحیەی کانی ماسێ و چیای گارە باریوە.
 
هەر بەهۆی بەفربارینەوە پەروەردەی قەزای ئامێدی و راگری کۆلێژی پەروەردەی بنیات درەنگانی شەوی رابردوو، پشووی فەرمییان راگەیاند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.