حدک ژمارەیەک ئەندامی خۆی دەستبەسەر دەکات

05-02-2021
ناسر پیرۆتی
نیشانەکردن حدک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) ژمارەیەک ئەندامی خۆی بە تۆمەتی پلاندانان بۆ زیانگەیاندن بە حیزب، دەستبەسەرکرد، بەڵام هەواڵی هەوڵدان بۆ تەقاندنەوەی شوێنی تەلەڤزیۆنی ئەو حیزبە رەتدەکاتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو لە رۆژانی رابردوودا، ژمارەیەک ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان  لەلایەن ئەو حیزبەوە دەستبەسەرکراون بە تۆمەتی ئەوەی پلانیان هەبووە زیان بە پێشمەرگە و دامەزراوەکانی ئەو حیزبە بگەیێنن. ئەو کەسانە لەلایەن کۆمیتەی ئەمنییەتی ئەو حیزبەوە گیراون و بەوە تۆمەتبارن کە کاریان بۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران کردووە.
 
دوێنێ پێنجشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە کۆمیتەی ئەمنییەتی حدک تیمێکی 15 کەسی دۆزیوەتەوە کە خۆیان خزاندووەتە نێو ئەندام و پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە و پلانی ئەوەیان هەبووە کە شوێنی تەلەڤزیۆنی حدک بە بۆمب بتەقێننەوە.
 
بەڵام بەڕێوەبەرایەتی میدیایی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەبارەی دەستبەسەرکردنی تیمێکی 15 کەسی کە هەوڵی تەقاندنەوەی شوێنی تەلەڤزیۆنی فەرمی ئەو حیزبەیان داوە، راست نییە. 
 
کاژێر 18:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە بوڵتەنی هەواڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کەناڵی رووداو، کەمال کەریمی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان زانیاری لە بارەی دەستبەسەرکردنی ئەو ئەندامانەیان دەدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.