بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێران، حدک دوو کارمەندی تەلەڤزیۆنەکەی دەستگیردەکات

05-02-2021
جەعفەر موبەشرنیا
بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستان / وێنە: رووداو
بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستان / وێنە: رووداو
نیشانەکردن حدک تەقینەوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) رایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێران دەستگیر کردوون کە لە تەلەڤزیۆنەکەیاندا کاریان کردووە.
 
کەمال کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی حدک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو دوو کەسە دانیان بەوەدا ناوە کە پەیوەندییان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەبووە.
 
حیزبی دیموکراتی کوردستان ژمارەیەک کەسی دەستبەسەر کردن کە دزەیان کردبووە ناو ئۆرگان و رێکخراوەکانیەوە. ئەو چەند کەسە ئەندامی حیزبەکە بوون و لەلایەن بەشی ئەمنیی حیزبەکەوە بە تۆمەتی پلاندانان بۆ زیانگەیاند بە پێشمەرگە و رێکخراوەکانی حیزبەکە گیراون.
 
لە دوو رۆژی رابردوودا هەواڵ و گوتە لەبارەی هوڵی تەقاندنەوەی بینای تەلەڤزیۆنی حدک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوە. دەگوترا کە تیمێکی 15 کەسی لەلایەن ئەنجوومەنی ئەمنیی حدکەوە دەستگیر کراون کە هەوڵی تەقاندنەوەی تەلەڤزیۆنی ئەو حیزبەیان داوە. بەڵام کەمال کەریمی  ئەو هەواڵی تەقاندنەوەیەی رەتکردەوە.
 
لە ساڵی 2015وە بە لایەنی کەمەوە چوار جار لە ریگەی تەقینەوە، تیرۆر و مووشەکبارانەوە زیانی گیانی بە حیزبی دیموکراتی کوردستان گەیێندراوە.
 
ئەو رووداوانە بووبوونە مایەی گومان و بە فراوانی رەخنەی ئەوە لە حدک دەگیرا کە زوو ئەندام و پێشمەرگە وەردەگرێت کە بەوەیش هەل بۆ دەزگا مەنییەکان دەرەخسێت کە سیخوڕانیان بخزێننە ناو ریزەکانیەوە.
 
بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی حدک ئەوەی پەسندکرد کە کەموکورتییان هەیە و دەبێت پلانێکی درێژخایەن دابنێن.
 
نەک تەنیا حدک، لە چوار-پێنج ساڵی رابردوودا حیزبەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بوونەتە ئامانجی هێرشی جۆراوجۆر و، کەسانی کاریگەریان لەو هێرشانەدا لە دەست داون، بەڵام زۆرترین هێرش لەسەر حدک بووە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.