رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئاگر لە کافتریایەک کەوتووەتەوە و تەنیا زیانی مادی هەبووە.
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەمڕۆ (یەکشەممە، 5-1-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئاگرەکە کاژێر 04:16ـی بەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 5-1-2024) لە کافتریایەک لەنێو ئەکوا پارک کەوتووەتەوە، دوای گەیشتنی تیمەکانیان ئاگرەکەیان کۆنترۆڵیان کردووە.
شاخەوان سەعید گوتی، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، بۆ زانینی قەبارەی زیانەکانە ماددییەکانیش لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی رابردوو 2 هەزار و 225 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر و دەوروبەری تۆمار کراون. بەهۆیانەوە 26 کەس گیانیان لەدەستداوە و 100 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ