بایکۆتی خۆبەخشانی تەندروستی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رانیەی داخست

دوێنێ کاژێر 10:09
ئەبوبەکر ئیسماعیل
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە. وێنە: رووداو
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - راپەڕین

بەهۆی بایکۆتی کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لە رانیە، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رانیە داخراوە. خۆبەخشەکان چاوەڕێی دامەزراندنن و چەند ساڵێکە لەسەر حیسابی گیرفانی خۆیان خۆبەخشانە کار دەکەن.
 
بڕوا حەمید، خۆبەخشی تەندروستی دەڵێت، "دوو هەفتە زیاترە لە سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان بایکۆتە، داوای دامەزراندن دەکەین، لەو شوێنانەی ئێمە بایکۆتمان کردووە، کەس جێگەی پڕنەکردووەتەوە و گرفت دروستبووە."
 
زیاتر لە 30 خۆبەخش لە نەخۆشخانەی فێرکاریی منداڵان و منداڵبوونی رانیەن، ئێستا بەهۆی بایکۆتی ئەوانەوە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە داخراوە.
 
محەممەد سابیر، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی رانیە دەڵێت، "چوار ساڵە زۆربەی بەشەکانی نەخۆشخانەکە خۆبەخش کارەکانی دەکات، بەتایبەت فریاکەوتن و تاقیگە و بەشی منداڵان، ئێستا کە مانیان گرتووە، کاریگەریی لەسەر هەموو بەشەکانی نەخۆشخانەکە هەیە."
 
لە سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە رانیە، لە کۆی 27 کارمەند 18یان خۆبەخشن، ئێستا بەهۆی بایکۆتەوە بەشی تاقیگە داخراوە.
 
کارکردنی خۆبەخشانی تەندروستی لە ناوەندە تەندروستییەکان بە فەرمانی فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بایکۆت کردنیان لە راپەڕین گرفتی لە زۆربەی ناوەندە تەندروستییەکان دروستکردووە.
 
تەها محەممەد، گوتەبێژی تەندروستیی راپەڕین دەڵێت، "توانیویانە زۆربەی ناوەندە تەندروستییەکان پڕبکەنەوە، بەتایبەت ئەوانەی کێشەی کەمیی کارمەندی میلاکیان هەیە. ئێمە لە تەندروستیی راپەڕین لەگەڵ داواکارییەکەیانین و هیوادارین دابمەزرێن."
 
لە سنووری ئیدارەی راپەڕین نزیکەی 1000 خۆبەخشی تەندروستی هەن، بەسەر 117 ناوەندی تەندروستیی سنوورەکەدا دابەشبوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی پارێزگای دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

وەزارەتی شارەوانی: پار بە گوژمەی 53 ملیار دینار 131 پڕۆژە لە پارێزگای دهۆک جێبەجێكراون

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، پار بە گوژمەی 53 ملیار دینار 131 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگای دهۆک جێبەجێكراون. گوتەبێژی شارەوانیی دهۆکیش دەڵێت، دەست بە دروستکردنی دوو پارک کراوە و بە تەواوبوونیان رێژەی سەوزایی بەرزدەبێتەوە.