رووداو دیجیتاڵ
خانەنشینان و مامۆستایانی کرماشان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی پارێزگاکە گردبوونەوە و لەبارەی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، هۆشداری دەدەنە حکومەت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 05-01-2025، ژمارەیەک لە خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی شارەکانی کرماشان، ئیسلامئاوا و هەرسین و بەشێک لە خانەنشینانی کەرتی تەندروستی و پەیوەندییەکانی کرماشان پێکەوە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی کرماشان گردبوونەوە.
خانەنشینان و مامۆستایانی کرماشان دژی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان و خراپی دۆخی ژیانیان دروشمیاندا و راگەیێندراوێکیان خوێندەوە کە تێیدا داواکرا، یاسای هاوسەنگکردنی مووچەی خانەنشینان، یاسای بەڕێوەبەریی خزمەتگوزارییە حکومییەکان و یاساکانی تایبەت بە بیمە جێبەجێ بکرێن.
خانەنشینان و مامۆستایانی کرماشان دەڵێن، دەبێ بەخێرایی تەواوی ئەو دۆسیانە دابخرێن هێزە ئەمنییەکان دژی چالاکڤانانی پیشەیی کردوویانەتەوە و کۆتایی بە گوشارخستنەسەر چالاکڤانانی پیشەیی بهێنن بە مەبەستی وازهێنانیان لە داواکردنی خواستەکانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ