لە کەرکووک لەنێو میکسەرێکدا دەست بەسەر 250 کارتۆن خواردنەوەی کحولیدا گیرا

05-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، دەستیان بەسەر بە میکسەرێکی چیمەنتۆدا گرتووە کە شۆفیرەکەی 250 کارتۆن خواردنەوەی کحولیی تێدا شاردووەتەوە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە بۆ پارێزگای سەڵاحەدین.
 
هەروەها پۆلیسی کەرکووک، نۆ هاووڵاتی ئەفغانییان لەنێو یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری کەرکووک دەستگیرکردووە، کە بە نایاسایی چوونەتە شارەکە.
 
رۆژی هەینی، 5-1-2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، تیمەکانی بەشی کاروباری بازگەکان و رێگە دەرەکییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو دەستیان بەسەر میکسەرێکدا گرتووە کە 250 کارتۆن خواردنە کحولییەکانی تێدابووە، شوفێرەکەی بەنیاز بووە بیباتە شاری تکریت لە پارێزگای سەڵاحەدین.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک راشیگەیاند، شۆفێرەکە دەستگیرکرا و ئۆتۆمبێلەکەش رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانیان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
 
لە راگەیێندراوێکی دیکەدا، پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوە کردووە، ژمارەیەک هاووڵاتی ئەفغانییان لەنێو شاری کەرکووک دەستگیرکردووە، کە بەبێ رەزامەندی یاسایی لە شارەکە ماونەتەوە و رادەستی سەنتەری تایبەت کراون بۆ ئەوەی رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

 

 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو ئەفغانییانە، کە ژمارەیان نۆ کەس بووە، ماوەی دوو رۆژ بوو لەنێو یەکێک لە مزگەوتەکانی گەڕەکی عرووبە لە شاری کەرکووک مابوونەوە، بەبێ رێکارە یاساییەکان و بە قاچاخ چوونەتە شارەکە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."