کوردستان

هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتڤانی کورد و هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە و سەلچوک مزراکلی، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی ئامەد کە لە زیندانن.
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشیان کرد لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی پارێزگای ئەدیرنە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 5ـی کانوونی دووەمی 2024، هەریەک لە تولای هاتیمئۆغوڵڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتڤانی کورد و هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە و سەلچوک مزراکلی، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی ئامەد کرد، لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی پارێزگای ئەدیرنە.
هەرچەندە تاوەکو ئێستا راگەیێندراوی فەرمی لەلایەن دەم پارتی لەبارەی ئامانجی سەردانەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی میدیای نزیک لە دەم پارتی، هۆکاری سەردانەکە پەیوەندیی بە کۆچی دوایی باوکی سەڵاحەدین دەمیرتاش و گفتوگۆکردن و راگۆڕینەوەیە لەگەڵ دەمیرتاش و مزراکلی لەبارەی دوایین پێشهاتە نێوخۆییەکان و هەڵبژاردنی شارەوانییەکان.
رۆژی 4ـی مانگ، هاوسەرۆکانی دەم پارتی، سەردانی فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە و گولتەن کیشاناک، خانمە سیاسەتڤانی کورد کرد لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی کاندرا لە پارێزگای کۆجائێلی.
دەم پارتی، لە هەژماری فەرمیی ئێکسدا رایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکە، هاوسەرۆکان نێوەرۆکی سەردانیان بۆ هەر چوار سیاسەتڤانی کورد بڵاودەکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ