رووداو دیجیتاڵ
چوار کەس بە تۆمەتى کوشتنى فەتاح دەلۆیی، ئەو هاونیشتمانییەی خانەقین کە لە یەکەم رۆژى ئەمساڵدا لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا، دەستگیرکران.
رۆژی پێنجشەممە، 5ى کانوونى دووەمى 2023، عەمید نیهاد محەممەد، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسی پارێزگاى دیالە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، شەش کەسیان بە تۆمەتى کوشتنى ئەو هاونیشتمانییە دەستگیر کردووە و دووانیان ئازادکراون و چوارەکەى دیکە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
فەتاح دەلۆیی، بەڕێوەبەرى بەنزیخانەى زەین قەوس بوو لە خانەقین. رۆژی یەکى کانوونى دووەمى 2023 لەنێو ئۆتۆمبێلەکەى خۆیدا لە خانەقین کوژرا.
بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسی پارێزگاى دیالە گوتیشى: "ئەو کەسانەى تۆمەتبارن بە کوشتنى [فەتاح دەلۆیی] خەڵکى دیالەن و بەگوێرەى لێکۆڵینەوە بەراییەکان، کێشەیان لەسەر پارە هەبووە". دەشڵێت، "رۆژێک دواى رووداوەکە، گومانلێکراوەکان دەستگیرکراون."
بەگوێرەى راپۆرتى پۆلیسى دیالە، فەتاح دەلۆیی تەمەن 49 ساڵان گولـلە بەسەریەوە نراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ