پۆلیسی سلێمانی: لەسەر دۆسیەی كوشتنی پیاوەکەی قەرەداخ دوو برای دەستگیركراون

05-01-2023
نازەنین گۆران
وێنەی کوژراوەکە بەناوی بورهان لەتیف تەمەن 46 ساڵ
وێنەی کوژراوەکە بەناوی بورهان لەتیف تەمەن 46 ساڵ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی كوشتنی پیاوە 46 ساڵەکە لە قەرەداخ، دوو تۆمەتبار دەستگیركران و تۆمەتبارێکی دیکەش كە پلەدارێكی سەربازییە و لە هەولێر نیشتەجێیە تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.
 
شەوی 3ی کانوونی دووەمی 2023، لە ناوچەی قەرەداخ لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەرمی هاونیشتمانییەک بەناوی بورهان لەتیف تەمەن 46 ساڵ بە دارێکەوە بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە.
 
رۆژی پێنجشەممە 05-01-2023 سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی گوت، دوو کەس لەسەر خنکاندنی ئەو هاونیشتیمانییە دەستگیرکران، کە هەردووکیان برای کوژراوەکەن.
 
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی 23-12-2022 هاوسەری کوژراوەکە هەواڵی دیارنەمانی هاوسەرەكەیی گەیاندووەتە پۆلیس و سكاڵای‌ یاسایی لەسەر سێ برای‌ هاوژینەکەی‌ تۆمار كردووە، بۆیە بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی هەردوو تۆمەتبار دەستگیرکران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
 
سەرکەوت ئەحمەد گوتیشی، هێزەكانی‌ پۆلیس لە هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی‌ براكەی‌ دیكەیان كە پلەدارێكی سەربازییە و لە هەولێر نیشتەجێیە.
 
ئەو هاونیشتمانییەی کوژراوە رۆژی 04-06-2014 دوو برای بەناوەکانی ساماڵ لەتیف-ی تەمەن 24 ساڵ و شەماڵ لەتیف–ی تەمەن 26 ساڵ لە رووداوێکی تەمومژاویدا کوژران. لە ساڵی‌ 1995دا باوكیشیان لە گوندی‌ كانی خاكی‌ سەر بە ناحیەی‌ سەنگاو كوژراوە.
 
بەپێی ئەو بەدواداچوونەی کەسوکارەکەی لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە کردوویانە، بورهان لە کارگەیەک لە تانجەرۆ هاتووەتە دەرەوە و بە ئۆتۆمبێلێک تاوەکو فولکەی قەرەداخ هاتووە، پاشان بە تاکسییەک دەچێتە سلێمانی و ئیدی شوێنبزر بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دایە رەوشێ لەدایکبووی ساڵی 1887ـە

بەتەمەنترین کەس لە عێراق ژنێکی ئێزدیی 137 ساڵە؛ دەڵێ 300 منداڵ و نەوەی هەیە

رەوشێ قاسم، هاونیشتمانیێکی کوردی ئێزدییە، لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دا دەرکەوت بەتەمەنترین کەسە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراقیش؛ وەک لە ناسنامەکەیدا دەردەکەوێت، ئەو لەدایکبووی ساڵی 1887ـە.