رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە لیوای 17ـی هێزەکانی پێشمەرگە، دەنگۆی جوڵەپێکردنی سوپای عێراق بەرەو کفری رەتدەکاتەوە و دەڵێت "کشاونەتەوە."
چوارشەممە، 4ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرچاوەیەک لە لیوای 17ـی هێزەکانی پیادەی پێشمەرگە بە رووداوی گوت، "سەرجەم ئەو هەواڵانەی باس لە هاتنی سوپای عێراق بۆ کفری دەکەن، دوورن لە راستییەوە و، هیچ گرژی و ئاڵۆزییەکیش رووی نەداوە."
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، سوپای عێراق پێشتر لە بازگەی کارێز بوون و ئەمڕۆ کشاونەتەوە، لەمەودوا پۆلیسی فیدراڵی لە شوێنی سوپا لە بازگەکە جێگیر دەبن.
ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە بە بیانووی داعش و باری لەناکاو، سوپای عێراق هێزێکی زۆری هێناوەتە بازگەی کارێز، بەوهۆیەشەوە یەکێتی هێزی هێناوەتە بەرامبەریان و گرژیی دروستبووە.
بازگەی کارێز دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای قەزای کفری.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ