رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند رۆژی یەکشەممەی داهاتوو هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 11، دابەش دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 4-12-2024) رایگەیاند، "دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون."
بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە؛ رۆژی یەکشەممە، 8ـی کانوونی یەکەم هاوکاریی مانگی 11ـی 2024 ـی هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
وەکو پشتیوانییەک بۆ پێشمەرگە و یەکخستنەوەی یەکجاریی هێزەکانی، هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.
پێشتر، هاوکارییەکەی هاوپەیمانان دەدرایە مووچەی لیوا هاوبەشەکان، بەڵام دوای ئەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە کەوتە ئەستۆی حکومەتی عێراق، ئەو بڕە پارەیە دابەشی سەر لیواکانی پیادە دەکرێت، بەدەر لە مووچەکەی خۆیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ