کوردستان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و یاکۆ بیرێندز، کۆنسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا له هه‌رێمى كوردستان
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسوڵی نوێی هۆڵەندا کرد و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی لێکرد، پشتگیریی خۆی و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی دەربڕیوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 04-12-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یاکۆ بیرێندز، کۆنسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا له هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى خۆى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنيان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له بوارى كشتوكاڵدا کردووەتەوە.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكومه‌تى هۆڵه‌ندا دووپات كردووەتەوە بۆ پشتگيری و هاريكارييان له هه‌رێمى كوردستان له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ