رووداو - دهۆک
لە دهۆک سەدان کەس بۆ پشتگیری لە بەرگری پێشمەرگانەی وەحید باکۆزی دژ بە هێرشی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە و چلەی ماتەمیان بۆ گێڕا.
وەحید باکۆزی پێشمەرگە و بەرپرسی لقی 17ـی پارتی لە شنگال، 26ـی مانگی 10 لە شەڕی بەرگریکردنی زوممار و سحێلادا بەدەستی چەکدارانی حەشدی شەعبی شەهید کرا.
لەگەڵ ئەودا عومەر بوسەڵی و پۆلێک پێشمەرگە شەهید بوون، باکۆزی و پێشمەرگەکان رێیان نەدا حەشدی شەعبی بەرەو پێشابوور، دەروازەی برایم خەلیل و سێگۆسەی باشوور، باکوور و رۆژئاوای کوردستان بڕۆن و دەست بەسەر ناوچەکەدا بگرن.
شەهید وەحید باکۆزی بووە 58ـەمین شەهیدی پێشمەرگە کە بەدەستی چەکدارانی حەشد و هێزەکانی عێراق لەسەر خاکی کوردستان شەهیدکران دوای ئەوەی لە 16ـی ئۆکتۆبەر لە کەرکووک و خورماتوو چاوساخیکران و دەسەڵاتی سەربازییان لە ناوچەکەدا سەپاند.
وەحید باکۆزی لە 2-5-1963 لە گوندی باکۆزی لە دایکبووە و لە 26-10-2017 لە ناوچەی سحێلا لە شەڕێکی سەختی رووبەڕوو لەگەڵ حەشدی شەعبی شەهیدبوو.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ