كەركووك.. بەهۆی تەقینەوەكەی شۆریجە 61كەس بوونە قوربانی
رووداو- كەركووك
ئەمشەو تەقینەوەیەك لە گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركووك لە نزیك فلكەی مامەڕیشە روویدا و بەهۆیەوە 61 كەس بوونە قوربانی.
هونەر ئەحمەد، پەیامنێری تۆڕی مییدایی رووداو لە كەركووك رایگەیاند، تەقینەوەكە بەهۆی خۆكوژێكەوە بووە و لەنێو چایخانەی سەڵاح خۆی تەقاندووەتەوە.
پەیامنێری رووداو هەروەها گوتی،" بەپێی زانیارییەكان بەهۆی تەقینەوەكە 21 هاووڵاتی شەهیدبوون و 40 ی دیكەش برینداربوون، كە رەنگە ئەو بریندارانی حاڵیان خراپە رەوانەی نەخۆشخانەكانی هەولێر و سلێمانی بكرێن".